Skip to main content

بوومەلەرزە زیانی بە هەندێ شوێنی نیشتەجێبوونی پارێزگای لوڕستان گەیاند

بوومەلەرزە زیانی بە هەندێ شوێنی نیشتەجێبوونی پارێزگای لوڕستان گەیاند
posted onJuly 12, 2026
nocomment

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر، سنووری نێوان پارێزگاکانی ئیلام و لوڕستانی هەژاند و بەو هۆیەوە زیانی ماددی بە هەندێک ناوچەی نیشتەجێبوون گەیشتووە.

ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی زانکۆی تاران ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 06:52 خولەک بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە قووڵایی 10 کیلۆمەتری زەویدا ڕوویداوە. چەقی بوومەلەرزەکە 12 کیلۆمەتر لە شاری "دەڕەشار"ـی  پارێزگای ئیلام دوور بووە.

حوسێن ئیبراهیمی، قایمقامی ڕومشکان لە پارێزگای لوڕستان، ڕایگەیاند: "بوومەلەرزەکە لە هەندێک شوێنی ئەو شارەدا زیانی لێکەوتووەتەوە"، بەڵام زیانەکانی بە شتێکی کەم لە قەڵەمدا.

٠ تیمەکانی هەڵسەنگاندنی زیانەکان و فریاگوزاری ڕەوانەی ناوچەکان کراون بۆ پشکنینی وردتر. هاوکات مانگی سووری شاری کویەشت لە پارێزگای لوڕستان ڕایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گەورە یان گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە.

بەهۆی ئەوەی بوومەلەرزەکە لە قووڵاییەکی کەمدا ڕوویداوە، دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەردوو پارێزگاکە هەستیان پێ کردووە.