شارەزایانی ئەمریکا و بەریتانیا بە گومانەوە لە ئاگربەستەکەی نێوان واشنتن و تاران دەڕوانن
میدیا گەورەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بە گومانەوە دەڕواننە ئاگربەستە دوو هەفتەییەکەی نێوان واشنتن و تاران.
میدیا گەورەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بە گومانەوە دەڕواننە ئاگربەستە دوو هەفتەییەکەی نێوان واشنتن و تاران.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێننەوە تا ئەو کاتەی ڕێککەوتنێکی ئاشتی لەگەڵ تاران دەگاتە ئەنجام.
وەزیری دەرەوەی کەنەدا لە هەڵوێستێکی تونددا بەرامبەر تاران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی خوازیاری گۆڕینی ڕژێمە لە ئێران و تاوەکو ئەوەش ڕوونەدات، ئۆتاوا ئامادە نییە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا دەستپێبکاتەوە.
ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ (HRW) داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات ڕێگری لە گوتارە پێشبینیکراوەکەی عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بگرێت لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ و ڕایگەیاند، ناوبراو "دەستی لە خوێنی هەزاران کەسی بێتاواندا هەیە."
باب مەكنلی، دامەزرێنەری گرووپی وزەی ڕاپیدان و ڕاوێژکاری پێشووی وزەی کۆشکی سپی، ئەگەری هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی لە ڕۆژان یان هەفتەکانی داهاتوودا بە نزیکەی لەسەدا ٧٥ هەڵسەنگاند.
لە ئانوساتی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران، سوپای ئەمریکا ئەنجامدانی مانۆڕێکی ئاسمانیی چەند رۆژەی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگەیاند.
تێد کروز، سێناتۆری باڵای کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، لە نوێترین کاردانەوەیدا بەرامبەر سەرکوتکردنی خۆپێشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، داوای کرد چەک بگەیێندرێتە دەستی خۆپێشاندەرانی ئەو وڵاتە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کەشتی فڕۆکەهەڵگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ کۆمەڵێک پێداویستی سەربازیی دیکە دەگەنە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕەخنە لە "کەمتەرخەمیی" کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەگرێت بەرامبەر سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران لە ئێران و دەڵێت، لەکاتێکدا جیهان سەرقاڵی جەژنەکانی سەری ساڵ بوو، هەزاران کەس لەو وڵاتەدا کوژران.
پەرلەمانی ئەورووپا بە زۆرینەیەکی ڕەهای دەنگەکان بڕیارنامەیەکی تووندی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەسەند کرد؛ تێیدا داوای کۆتاییهێنان بە سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران و ناساندنی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەکات.