لە سەقز مینی سەردەمی جەنگ گیانی لە گەنجێکی ٢١ ساڵان ستاند
گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سەقز، بەهۆی تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی جەنگی نێوان عێراق و ئێران گیانی لەدەستدا.
گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سەقز، بەهۆی تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی جەنگی نێوان عێراق و ئێران گیانی لەدەستدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دەسەڵاتی دادوەریی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر میحراب عەبدوڵڵازادە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێدا جێبەجێ کرد. ناوبراو تۆمەتبار کرابوو بە کوشتنی ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان (بەسیج) لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ژن ژیان ئازادی ساڵی ٢٠٢٢.
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، دوو کەسی دیکەی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل و هاوکاری لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی "مۆساد" لەسێدارە داوە.
دۆخی سێ زیندانیی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار و بەهۆی گواستنەوەی کتوپڕیان بۆ شوێنێکی نادیار، نیگەرانییەکان لە ئەگەری جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانیان چڕ بوونەتەوە.
لە وتارێکی شیکاریدا کە ڕۆژنامەی "جێروزالەم پۆست"ی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، تیشک خراوەتە سەر هاوگرتنی چارەنووسی کورد و ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی پەردە لەسەر پلانێکی نهێنیی مۆساد لادەدات کە ئامانجی ڕووخاندنی ڕژێمی تاران بووە لە ڕێگەی هێرشێکی زەمینیی پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە.
لە کاتێکدا تاران لەژێر سێبەری ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا پرۆسەی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی و ئەمنی خێرا کردووە، ناسر بەکرزادە، گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵەی خەڵکی ورمێ، لە نامەیەکدا لەنێو زیندانەوە هاواری نادادی دەکات و دەڵێت: "هەر ساتێک مردنی خۆم دەبینم."
ڕێکخراوی CPTی ئەمریکی ئاشکرای کرد، لە ماوەی تەنیا 16 ڕۆژی ئاگربەستدا، سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە هاوپەیمانەکانی 48 هێرشیان کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان، کە زۆرینەیان ئامانجیان حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی نوێرترین ئاماری هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی سەر هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە و دەڵێت، تا ئێستا بەهۆی ئەو هێرشانەوە ٢٠ کەس شەهید بوون و ١٢٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.
هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ سەر بارەگاکانیان لە هەرێمی کوردستان سەرکۆنە کرد و داوای لە کوردانی تاراوگە کرد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بڕژێنە سەر شەقامەکان.