بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کوردستان

کوردستان

داواکاری گشتیی ئیلام لێکۆڵینەوە لە دەنگۆی هێرشکردنە سەر هاونیشتمانییەک دەکات

posted onDecember 28, 2025
noبۆچوون

لە ئیلام دوای ئەوەی هاونیشتمانییەک داواکاراییەکی نایاسایی ئەندامێکی ئەنجوومەنی شارەکەی ڕەت کردەوە، ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پەلاماری داوە و زۆری لەو هاونیشتمانییە داوە. ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی شاری ئیلام بە گەندەڵی دیکەش تۆمەتبارە.

سنە؛ زانیار محەممەدنژاد بە چوار ساڵ بەندکردن سزا درا

posted onDecember 26, 2025
noبۆچوون

زانیار محەممەدنژاد، هاووڵاتیی خەڵکی سنە کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەهۆی چالاکییەکانیەوە چەندین جار دەستبەسەر کراوە، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە کۆی گشتی چوار ساڵ بەندکردن سزا درا و هێشتا چەند دۆسیەیەکی دیکەشی لەسەر کراوەن.

چارەنووسی ئەندامێکی پژاک نادیارە؛ سوپای پاسداران دەڵێت کوژراوە و خێزانەکەشی ڕەتیدەکەنەوە

posted onDecember 26, 2025
noبۆچوون

نزیکەی دوو مانگە چارەنووسی موحسین قادری، ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) نادیارە، دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە سنووری بانە دەستبەسەر کرا. لە کاتێکدا سوپای پاسداران بە خێزانەکەی ڕاگەیاندووە کە کوژراوە، شایەتحاڵێک دەڵێت بە زیندوویی لە زیندان بینراوە.

سنە؛ عەزیزە مورادیان لە بەندیخانە مانی لە خواردن گرت

posted onDecember 26, 2025
noبۆچوون

عەزیزە مورادیان، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە مانی لە خواردن گرت؛ ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە ناڕوونیی چارەنووسی و درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکردنی.

مەترسیی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی لە ورمێ؛ کەسوکاری مێحراب عەبدوڵڵازادە داوای بەهاناوەچوون دەکات

posted onDecember 26, 2025
noبۆچوون

دیوانی باڵای دادوەری ئێران سزای لەسێدارەدانی مێحراب عەبدوڵڵازادە، یەکێک لە دەستگیرکراوانی خۆپێشاندانەکانی ساڵی 2022ی پەسند کرد و بە گوتەی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، ناوبراو لەژێر مەترسیی "جێبەجێکردنی دەستبەجێی" سزاکەدایە.

هاوڵاتییەکی نۆروێژی لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کرا

posted onDecember 23, 2025
noبۆچوون

وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ پشتڕاستی کردەوە کە هاووڵاتییەکی نۆروێژکی لە ئێران دەستبەسەر کراوە. هاوکات ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە ناوی شەهێن مەحموودییە و لە شاری سەقز دەستگیر کراوە.

دەستبەسەرکردنی باوک و برای چیاکۆ یووسفی‌نژاد، چالاکی ژینگەپارێزی گیانبەختکردوو

posted onDecember 23, 2025
noبۆچوون

ڕۆژی دووشەممە ١ی بەفرانبار، عادڵ یووسفی‌نژاد تەمەن ٥٣ ساڵ و ئاکۆی کوڕی، باوک و برای چیاکۆ یووسفی‌نژاد، لە چالاکانی ژینگەیی گیانبەختکردووی سنە، دوای بانگکرانیان بۆ ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لەم شارەدا دەستبەسەر کران.