بەرپرسێکی باڵای بازرگانیی ئێران هۆشداری دەدات: کەمکردنەوەی کارەبای کارگەکان شەپۆلێکی گەورەی بێکاریی لێکەوتووەتەوە
کچی عەلی شادمانی، فەرماندەی قەرار خاتەم ئەنبیا سوپای پاسداران، ئاشکرای کردووە؛ باوکی لە "ڕاودوونانێکی ڕاستەوخۆ"دا لەگەڵ ئیسرائیل کوژراوە و لە "بۆردومانی" ئیسرائیلدا نەکوژراوە.
دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، کە مەهدی حەسەنی و بەهرووز ئەحسانی ئیسلاملو، دوو زیندانیی لایەنگری ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، ٥ی گەلاوێژ، بە تۆمەتی "بەغی" (یاخیبوون لە دژی دەسەڵات) لە سێدارە دراون.
دوابەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە سەربازی، ئەمنیەتی و ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی، ئاژانسی هەواڵی حەوزەی عیلمیە دانی بەوەدانا کە لانیکەم شەش ئاخووندی سەر بە دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەكان کوژراون.
ناوی بەشێک لە کوژراون:
ئاژانسی هەواڵی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران (هرانا) ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراو و بریندارە سڤیل و سەربازییەکان لە شارە جیاجیاکانی ئێراندا گەیشتووەتە لانیکەم ٤,٢٦١ کەس.
دیمەنی تایبەت بە ئاڤاتوودەی، ئاشکرابوونی تونێلێکی زەبەلاحی ژێرزەمین بۆ جێگیرکردنی هێلیکۆپتەرە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شوێنی وردی جوگرافیایی 32.336898 N، 51.063612 E (پارێزگای ئیسفەهان - نزیک نەتەنز) پشتڕاست دەکەنەوە.
لە درێژەی هێرشە ئامانجدارەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی سەربازی و هەواڵگریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، ئەمڕۆ کەشتیی “زاگرۆس” کە وەک یەکێک لە کەشتییە سیخوڕییەکانی سەر بە دامەزراوە ئەمنیەتی و دەریاییەکانی سپای پاسداران چالاکیی دەکرد، کرایە ئامانج و نوقم بوو.
بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە لە لایەن سەرچاوە مەیدانییەکانەوە دەستکەوتووە و پشتڕاست کراوەتەوە، تەقینەوە توندەکانی شاخەکانی سەر شارۆچکەی باقری لە ناوچەی چیتگەر لە تاران کە شەوی دووشەممە ٢٦ـی جۆزەردان ڕوویداوە، لە ئەنجامی هێرشێکی وردی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر یەکێک لە ناوەندە سەربازییە نهێنییەکانی کۆم