بە هەزاران ئێرانى لە دەستى کۆمارى ئاخوندى هەڵاتوون و چاوەڕێی مافی پەنابەرین لە ئەورووپا
لە ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی، نزیکەی یەک میلیۆن داواکاریی مافی پەنابەری لە یەکیەتیی ئەورووپا تۆمار کراوە کە ٢١ هەزاریان ئێرانین.
لە ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی، نزیکەی یەک میلیۆن داواکاریی مافی پەنابەری لە یەکیەتیی ئەورووپا تۆمار کراوە کە ٢١ هەزاریان ئێرانین.
دایک و باوکی دوو کەس لەو کەسانەی کە لە فڕۆکە ئۆکراینییەکەدا گیانیان لە دەست دا، ئەو ڕاپۆرتەی کۆماری ئیسلامی لەسەر بە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکە خستوویەتییە ڕوو، بە "درۆ" دەخەنەوە و ئاشکرایان کرد کە ئەو ڕاپۆرتە "بە تەواوی جێی گوومانە".
بۆ یەکەمجار ٦ ڕێکخراوی سیاسیی بلووچ و تورکمەن لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا سەرەڕای نیشاندانی هاوپێوندیی خۆیان، داوای ڕووخانی ڕێژیمی ئێرانیان کرد.
ڕاپۆرتى: 8 SIDOR
ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، کاناڵی ''ئێنبیسی نیوز'' لە زاری چوار سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە ڕایگەیاند کە ئەو وتووێژە بەرەوپێش چووە، بەڵام دیار نییە کە ئایا لە کۆتاییدا لەسەر ئەو بابەتە کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا ڕێک دەکەون یان نا.
جووڵانەوەى ئازادیخوازانى دێهلۆران بە بڵاوکردنەوەى بەیاننامەیەک، بەرپرسیاریەتى هێرشەکەى دوێنێ شەویان گرتە ئەستۆ و قسەکانى دوێنێ شەوی فەرمانداری ئەم شارەیان لەبارەى تەقەکردنەکە بە ڕووى خەڵک، بە فریودانى گشتى هەژمار
▪️فەریبا عادلخا، توێژەرێکی دوو ڕەگەزنامەیی (ئێران و فەڕەنسا) بوو کە لە ئێران و لە زیندانی ئێڤین زیندانی بوو، دوێنێ هەینی ٢١ی ڕێبەندان و هاوکات لەگەڵ ئازادکردنی ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی و ڕاپەڕینەکانی ئێران، لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.
مەولەوی عەبدولحەمید ئەمڕۆ لە نوێژی هەینیی زاهیدان لە قسەکانی خۆیدا باسی لەوە کرد، هەڵاواردن سەبارەت بە ژنان لە ئێستادا لەوپەڕی خۆیدایە و ژنان بوونەتە شارومەندی پلە دوو و مافەکانیان وەکوو نەتەوەکان و ئایینەکانی دیکەی ئێران لەگەڵ هاڵاواردنێکی بەرفراوان بەرەوڕوو بووەتەوە.
▪️لە سەرەتای ئەم کۆنفرانسەدا پەیامی ڤیدیۆیی شیرین عەبادی، عەبدوڵا موهتەدی، عەلی کەریمی و گوڵشیفتە فەراهانی بڵاو کرایەوە.