تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

فۆتۆگرافەرێکی خەڵکی سنە لەگەڵ دوو کەسی خێزانەکەی بەهۆی دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستدا

فۆتۆگرافەرێکی خەڵکی سنە لەگەڵ دوو کەسی خێزانەکەی بەهۆی دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستدا
مەهدی تەوەکولی، وێنەگری ناسراو و بەرپرسی “ماڵی وێنەگرانی پارێزگای سنە”، لەگەڵ دایک و خوشکی
posted onJuly 27, 2026
noتعليق

مەهدی تەوەکولی، وێنەگری ناسراو و بەرپرسی “ماڵی وێنەگرانی پارێزگای سنە”، شەوی ڕابردوو لەگەڵ دایک و خوشکی لەسەر رێگای مەریوان کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی گولەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران و لە ئاکامدا گیانیان لەدەستدا.

 شەوی یەکشەممە لە سنەوە بەرەو مەریوان ڕۆیشتوون بەڵام ئۆتۆمبیلی ئەو خێزانە لەسەر ڕێگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دراوەتەبەر دەسڕێژ و ئۆتۆمبیلەکەیان وەرگەڕاوە. هێزە ئەمنییەکان گوشاریان لە کەسوکاری کردووە کە بڵێن بە ڕووذاوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.بەهۆی گوشاری هێزە ئەمنییەکانەوە ئەو خێزانە لە بێدەنگیدا لە سنە نێژراون. مەهدی پێشینەی چالاکی سیاسیشی هەیە.

 مەهدی تەوەکوولی وەک ناوبژیوان لە فێستیڤاڵەکانی بواری فۆتۆگرافی باشووری کوردستان بەشدار بووە و چەندین پێشانگای وێنەی بۆ هونەرمەندانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان ڕێکخستووە.

ئەو وەک چالاکوانێکی مەدەنیی نیشتمانپەروەر دەناسرا؛ بەهۆی چالاکییەکانی و هەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی ئاهەنگەکانی نەورۆز لە شاری سنە، چەندین جار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرابوو.⁩⁩