تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

کۆشکی سپی: کۆماری ئیسلامی ئێران دابەش بووە و بەشێکیان دەیانەوێت لەگەڵمان ڕێکبکەون

کۆشکی سپی: کۆماری ئیسلامی ئێران دابەش بووە و بەشێکیان دەیانەوێت لەگەڵمان ڕێکبکەون
posted onJuly 17, 2026
noتعليق

کۆشکی سپی ڕایدەگەیەنێت، کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوخۆیدا دابەش بووە و بەشێکیان خوازیاری ڕێککەوتنی نوێن لەگەڵ ئەمریکا؛ هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە کە واشنتن گەمارۆی دەریایی تووند دەخاتە سەر تاران.

کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی ئاشکرای کرد کە لە ئێستادا ئێران دابەش بووە و بەشێکی گرنگی دەسەڵاتدارانی تاران دەیانەوێت لەگەڵ واشنتن بگەنە ڕێککەوتنێکی نوێ. بە گوتەی لیڤیت، تاران خوازیارە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام بن بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ قەیرانەکان.

سەبارەت بە گرژییەکانی ئەم دواییە، گوتەبێژەکەی کۆشکی سپی ڕوونیکردەوە کە هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، کاردانەوە بووە بەرامبەر بە پێشێلکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەلایەن تارانەوە.

٠ ڕاشیگەیاند، دۆناڵد ترەمپ بەو هێرشانە سەلماندی کە واشنتن توانای هەیە لە هەر کات و شوێنێکدا گورزی کاریگەر لە تاران بوەشێنێت. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا گەمارۆی دەریایی تووند دەخاتە سەر ئێران، بەڵام گەرووی هورمز بە کراوەیی دەهێڵێتەوە بۆ ئەو کەشتیانەی کە بەرەو ئێران ناچن.

سەرەڕای گرژییەکان، لیڤیت جەختی لەوە کردەوە کە ترەمپ هەمیشە بۆ چارەسەری دیپلۆماسی کراوەیە و بڕوای بە بنەمای "ئاشتی لە ڕێگەی هێزەوە" هەیە. هاوکات ئەوەشی خستەڕوو کە هەڵوێستی ترەمپ و جەی دی ڤانسی جێگری بەرامبەر بە دۆسیەی ئێران بەتەواوی هاوشێوە و یەکگرتووە.