وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپێئۆ لە دانیشتی مونیخ گووتی: ڕووسیە، چین و ئێران بە ئاواتی ئەوەی ببن بە ئیمپراتوری وایان کردووە جیهان ناسەقامگیر و نائەمن بێت.
مایک پۆمپێئۆ بە ئاماژەدان بە کردەوەی ڕووسیە لە وەسەر ڕووسیە خستنی دورگەی کریمە، شەڕێ بازرگانی چین لەگەڵ ئەمریکا و هەڕەشە ئەمنیەتیە سایبریەکانی کۆماری ئیسلامی گووتی: ئەو وڵاتە ئاواتی ئەوەیان هەیە ببنە ئیمپراتوری کە ئەوەش کۆمەڵگەی یاسایی نێودەوڵەتی ناسەقامگیر دەکات.
پۆمپێئۆ کە پێشتر سەرۆکی ڕێکخراوی سی ئای ئێی بووە لە درێژەدا گووتی: کۆمپانیا دەوڵەتیەکانی وەک هواوی ئەسپی ترۆوای دەزگا سیخوڕیەکانی چینن. ڕووسیە بە شەپۆلی زانیاری هەڵە دەیهەوێ هاووڵاتیانی ئێمە بە گەژیەکتریدا بکات و هێرشە سایبریەکانی ئێران خەساری تۆڕی کامپیوتێری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
پۆمپێئۆ بە بەرگریکردن لە ڕۆڵی ئەمریکا لە بەرابەر چین و ڕووسیە گووتی: ئەو باوەڕە کە پێی وایە دەبێ ناتۆ بمرێت زۆر سەیرە. ڕۆژئاوا خەریکە سەردەکەوێ و ئێمە پێکەوە سەردەکەوین.
شایانی باسە فرانک ئێشتان مایر سەرکۆماری ئاڵمان ڕۆژی ڕابردوو لە کۆنفرانسی مونیخ ئەمریکای بە یەک لایەنە کارکردن لە سیاسەتی دەرەوەی و ڕووسیەی بە گۆڕینی تووندوتیژانەی سنورەکانی ئەوروپا تاوانبار کردبوو.