تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

تورکیە لەسەر پەنابەران هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات

تورکیە لەسەر پەنابەران هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات
AvaToday caption
posted onDecember 23, 2019
noتعليق

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیە ڕۆژی یەکشەممە گووتی: تورکیە ناتوانێ شەپۆلێکی دیکەی پەنابەرانی سوریە وەرگرێت.

 

ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە ئەردۆغان هۆشداری داوە ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر ئیدلیب نەوەستێت شەپۆلی پەنابەران ڕوو لە وڵاتانی ئەوروپایی دەکاتەوە. ئەردۆغان لە کاتی قسەکردن لە ئیستانبوڵ گووتی بەهۆی بۆردومانەکانی ڕوسیە و سوریە بۆ سەر ئیدلیب زیاتر لە ٨٠هەزار کەس ڕوویان لە تورکیە کردووە.

ئەردۆغان لە درێژەدا گووتی: ئەگەر ئەوروپا هاوکار نەبێ بۆ ڕاگرتنی تووندوتیژییەکان شەپۆلێکی دیکەی کۆچبەران هاوشێوەی ساڵی ٢٠١٥ ڕوو لە وڵاتانی ئەوروپایی دەکاتەوە.

شایانی باسە ئیدلیب لە دەستی گرووپە تیرۆریستیەکانی ئەحراروشام، بەرەی نوسرە و ئەلقاعیدە دایە و تورکیە پشتیوانی ئەو هێزانەیە. لە ئیستادا ڕووسیە و سوریە هێرش دەکەنە سەر ئەوشارە و دەیانهەوێ کۆنترۆڵی بکەنەوە.