تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

هاوکاری ١٦ میلیارد دۆلاری ئێران بۆ یەمەن و عێراق و سوریە

هاوکاری ١٦ میلیارد دۆلاری ئێران بۆ یەمەن و عێراق و سوریە
posted onOctober 9, 2018
noتعليق

مایک پۆمپێئۆ رۆژی سێشەممە بە بڵاو کردنەوەی تویتێک ئاشکرای کرد لە کاتێکدا خەڵکی ئێران بە دەیان کێشەی ئابووریەوە دەناڵێنن کۆماری ئیسلامی ١٦ میلیارد دۆلار پوڵی لە ساڵی ٢٠١٢ ڕا لە پێناو بەهێز کردنی ڕژیمی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریە و گروپەکانی دیکەی ژێردەستی خۆی لە سوریە و عێراق و یەمەن خەرج کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە وێبسایتی سەرەکی خۆیدا ڕاپۆڕتێکی ٤٨ لاپەڕەیی لە ژێر نێوی "ڕژیمی یاساشکێن مێژوی هەوڵە تێکدەرانەکانی ئێران" بڵاو کردۆتەوە.

بەش و نێونیشانەکانی ئەو کتێبە بریتین لە : نامەیەک لە مایک پۆمپێئۆ، کورتە ڕاپۆڕت، پشتیوانی ئێران لە ترۆریزم، گەڵاڵەی موشەکی ئێران، هەنگاوە نایاساییە ماڵیەکانی ئێران، هەڕەشەکانی ئێران لەسەر ئەمنیەتی دەریایی، هەڕەشەکانی ئێران لە دژی ئەمنیەتی سایبێری، پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ و لە نێو بردنی ژینگە بەشێکن لە بەش و نێو نیشانانەکانی ئەو کتێبە.

مایل پۆمپێئۆ لە بەشێک لە نامەکەی خۆیدا کە لەو ڕاپۆڕتە دا بڵاو بووەتەوە دەڵێ: ئامانجی ئێمە ئەوە نییە ئێران بۆ هەمیشە لە پەراوێزدا بێڵینەوە و دەمانهەوێ بگەیەنە ڕێککەوتنێک کە گارانتی ئەوەمان پێ بدات چالاکیە ئەتۆمیەکانی ئێران ئاشتی خوازانەن و ڕۆڵی ئەو وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرێنییە.

 دوای هاتنە دەری ئەمەریکا لە بەرجام گوشارەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئێران زۆر زیادی کردووە.

بە گوتەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆماری ئیسلامی دەبێ لەوە دڵنیا بێت گوشارەکانی ئەمەریکا بۆسەر ئەو وڵاتە تا ئەو کاتەی دەست بەرداری کردەوە خراپەکانی خۆی دەبێ بەردەوام دەبێت.