پاش گفتوگۆ تەلەفۆنییەکەى دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆمارى تورکیە، کۆشکى سپى لە بەیاننامەیەکدا هەم باسى کرۆکى گفتوگۆکەى نێوان هەردوو سەرۆکى تورکیە و ئەمریکاى کرد و هەم باسى لەوە کرد کە ئەمریکا بڕیارى کشانەوەى هێزە سەربازییەکانى خۆى لە باکوور و ڕۆژهەڵاتى ڕۆژئاواى کوردستان داوە و تورکیەش دەست بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەى خۆى بۆ ئەم دوو شوێنەکە دەکات.
لە پاش ئەم بڕیارە، ڕاگەیاندنەکان دەستیان بە بڵاوکردنەوەى هەواڵ و ڕاپۆرت لەم بارەوە کرد و زۆر کەسایەتى سیاسیش لە توۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت لە تویتەر دەستیان بە تانەلێدان لەم تەلەفۆنە و بڕیارەکەى ترامپ کرد و ترامپیان بەوە تاوانبار کرد کە پشتى کوردەکانى بەرداوە.
هەر بۆیە ئەوڕۆ دۆناڵد ترامپ هەر مۆبایلى بەدەستەوە بوو و خەریکى تویتکردن بوو. لێرەدا نێوەرۆکى تویتەکانى دەخەینە ڕوو؛
▫ ئەمریکا چەند ساڵ پێش بڕیار بوو کە تەنیا ٣٠ ڕۆژ لە سوریە بمێنیتەوە
▫ ئێمە ماینەوە و قووڵتر وقووڵتر چوونە شەڕێکى بێ ئەنجامەوە
▫ کاتێک کە من هاتمە واشنتۆن، داعش لە ناوچەکە زۆر بەهێز بوو
▫ ئێمە بە خێرایی و لە ٣ ساڵ خەلافەتى داعشمان تێک شکاند
▫ زۆرێک لە جەنگاوەرەکانى داعش کە زۆرینەیان خەڵکى ئەوروپا بوو، دەستبەسەر کرد.
▫ ئەوروپا ئەم جەنگاوەرانەى وەرنەدەگرتەوە
▫ دەێت ئێوە ئەمریکا هەڵیانگرنەوە
▫ من گوتم نا! ئێمە لوتفێکى زۆرمان بە ئێوە کرد و ئێستا ئێوە دەتانهەوێت پارەیەکى زۆر بۆ هێشتنەوەیان بدەین.
▫ ئەوان بۆ دادگایی، هى ئێوەن.
▫ کوردەکان لەگەڵ داعش جەنگین
▫ بەڵام پارە و کەرەستەى سەربازیى زۆریان بۆ ئەمە وەرگرت
▫ ئەوان (کوردەکان) بۆ چەندین دەیە لەگەڵ تورکیە شەڕ دەکەن.
▫ من ئەم شەڕەم بۆ ماوەى ٣ ساڵ وەستاند
▫ بەڵام ئێستا کاتى ئەوە گەیشتووە ئێمە لەو شەڕە گاڵتەجاڕە کە زۆرترى عەشایرییە بێینە دەرەوە
▫ کاتیەتى سەربازەکانمان بگەڕێنینەوە بۆ ماڵەوە
▫ ئێمە تەنیا بۆ بەرژەوەندییەکانمان شەڕ دەکەین.
▫ ئێمە تەنیا شەڕ دەکەین کە سەرکەوین.
▫ تورکیە، ئەوروپا، سوریە، ئێران، عێراق و ڕوسیە و کوردەکان دەبێت ئەم دۆخە هەڵسەنگێنن
▫ بەڕیار بدەن کە لەگەڵ جەنگاوەرە داعشەکانى دراوسێیان چ بکەن.
▫ ئەوان ڕەق و نەفرەتیان لە داعش هەیە و بۆ چەند ساڵ دوژمن بوونە
▫ ئێمە ٧ هەزار مایل دوورین
▫ هەر کاتێک داعش لە ئێمە نێزیک بووەوە، ئەودەم ورد و هەڕاشیان دەکەین.