تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئیسرائیل سوپاى قودسى لە سوریە بۆمباران کرد

ئیسرائیل سوپاى قودسى لە سوریە بۆمباران کرد
چەندین کەسى سەر بە سوپاى قودس کوژراون
ئیسرائیل لە ناوچەى نێوان مسیاف و دۆڵى عیونى نزیک شارى حەماە لە سوپاى قودسەى داوە
posted onSeptember 4, 2018
noتعليق

 

ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویان کردەوە کە بەرگرییە ئاسمانییەکانى سووریا رێگرییان لە مووشەکی فرۆکە سەربازییەکانى ئیسرائیل لە ناوچەی دۆڵی عیونی دەوروبەرى شارى حەماه گرتووە.

 

تۆڕی سووریا بۆ مافی مرۆڤ بڵاوی کردۆتەوە " گۆێبیستى ژمارەیەک تەقینەوەى ناوچەى نێوان مسیاف و دۆڵى عیونى نزیک شارى حەماە بوونە". ڕوونیشی کردەوە "فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیل ژمارەیەک موڵگەى سەربازی سوپاى قودسى سەر بە سوپاى پاسدارانیان لەسووریا کردووەتە ئامانج"، ئەمە دووەم گورزوەشاندنى تەلئەبیبە لەم حەفتەیەدا کە لە سوریا دەدات و مۆڵگە ئێرانییەکان دەکاتە ئامانج، جێگەى ئاماژەیە ئێوارەى شەممە تەلئەبیب لە فڕۆکەخانەى مەززەى سەربازی نزیک پایتەختى سوریاى دا.

وێنەى بەشێک لە بۆمبارانەکە کە گوایە ئەوڕۆیە

وێنەى بەشێک لە بۆمبارانەکە کە گوایە ئەوڕۆیە

 

ئەو توڕە سوورییەى ئۆپۆزسیۆنى رژێمەکەى دیمەشق گووتیشى "ئەو بۆمبارانەى ئیسرائیل، کۆمەڵێک کوشتن و بریندارى سەر بە سوپاى قودسى بەدواوە بووە". میدیاکانى نزیک لە ڕژێمى دەسەڵاتداری سووریا بڵاویان کردەوە کە تەقینەوەکان بە هۆى هێرشى فرۆکە سەربازییەکانى ئیسرائیل بوون و کۆگای تەقەمەنییەکانى فڕۆکەخانەى مەززەى و پێگە سەربازییەکانى کۆمارى ئیسلامییان لە دەوروبەرى دیمەشق کردووەتە ئامانج. بە گووتەى خۆیانیش قەڵغانە بەرگرییەکانیان مووشەکى زەمین ـ ئاسمانى لە بارەگاى فرقەى چوارى نزیک مەعەزمیەى شام ئاراستەى فرۆکەکان کرد، بە بێ ئەوەى زانیارى تەواو بڵاو بکەنەوە.

لە چەند رۆژى رابردوو مانگە دەستکردە نێودەوڵەتییەکان، چەند وێنەیەکى نوێیان لەسەر کارکردنى تاران لەنێو خاکی سووریا بڵاو کردەوە کە سەرقاڵی دروستکردنى پێگەى سەربازیی و مووشەکییە بە تایبەت لەسنوورەکانى مەسیاف و تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەیش ئەو وێنانەى بڵاو کردەوە کە دەتوانن لێرەدا لینکى ڕاپۆرتەکە و وێنەکان تەماشا بکەن:

https://www.avatoday.net/ku/node/528