تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ڕۆژی جیهانی ماچ و ماچە بەناوبانگەکانی جیهان

ڕۆژی جیهانی ماچ و ماچە بەناوبانگەکانی جیهان
AvaToday caption
posted onJuly 6, 2019
noتعليق

 

ماچ دەرخەری سۆز، خۆشەویستی و گەرمیوگوڕی ئینسانە. ڕۆژی ١٥ پووشپەڕ، ڕۆژی جیهانی ماچە. داهێنەری ئەو ڕۆژە جیهانییە وڵاتی بەریتانیایە و سەرەتا لە ساڵی ١٩٩٠ ـەوە بە نیشانەی دژایەتی لەگەڵ نەجیبزادە و چینە باڵادەستەکانی ئەو وڵاتە و هەڵسوکەوتە کۆنەپارێزەرەکانیان دەستی پێ کرد.

 

سەمبولیکترین ماچەکانی جیهان لە حاڵەت و هەلومەرجی جۆراوجۆردا ڕوویانداوە و بوون بە هێما.

 

ماچی ئاشنا

ماچى ئاشنا

مەلەوانێکی ئەمریکایی لە مەیدانی تایمزی نیۆیۆرک پەرەستارێکی ژنی ماچ کرد. ئالفرێد ئایزنشت، وێنەگری بە ڕەچەڵەک ئاڵمانی ڕۆژی ١٤ مانگی ئووتی ١٩٤٥ و لە ڕۆژی سەرکەوتنی ئەمریکا بەسەر ژاپۆندا دیمەنی ئەو ماچەی کێشایەوە. ئەو مەلەوانە لەو ڕۆژەدا و لە مەیدانی تایمز هەر ژنێک بەرامبەری دەهات ماچی دەکرد. لەو وێنەدا مەلەوانەکە سەرقاڵی ماچکردنی پەرەستارێکە و کامێراکەی ئایزنشت چرکاندویەتی. تا ئێستاش ئەو ماچە لە لایەن ئەویندرانەوە لە مەیدانی تایمز دووبارە دەکرێتەوە.

 

ماچی برایانە

ماچى برایانە

ناسراوترین ماچ، لێو بە لێوەکردنی "لئونید برژنف" و " ئێریش هونکر"ە لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٣٠ـیەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆماری دیموکراتیکی ئاڵمان "ئاڵمانی ڕۆژهەڵات". ڕێبەرانی شوورەوی و کۆماری دیموکراتیکی ئاڵمان بەو ماچە هاوپەیوەندی خۆیان بە بەرەی سۆسیالیزم ڕاگەیاند. ئەو وێنەیە ئێستا وەک بەرهەمێکی هونەری لەسەر دیواری "ئیست ساید بەرلین" کێشراوەتەوە. ئەو شوێنە یەکێک لە پڕ گەشتیارترین شوێنەکانی جیهانە.

 

ماچی کێشەخوڵقێن

هۆگۆ

لە کاتی بە خاکسپاردنی هۆگۆ چاڤێز، سەرکۆماری پێشووی ڤەنزوێلا لە کاراکاس، دایکی چاڤێز دەستلەملانی مەحمودی ئەحمەدی نەژاد سەرکۆماری پێشووی ئێران بوو کە بووە هۆی کێشە و دەردیسەرییەکی زۆر بۆ نابراو. ١٨ نوێنەری پەرلەمانی ئێران ئەو ڕەفتارەی ئەحمەدینژادیان بەدژی بەها ئیسلامییەکان ناودێر کرد.

 

یەکەمین ماچی مێژووی سینەما

متاچى یەکەمى سینەمایی

لە فیلمی ئەمریکایی" ماچ" بەرهەمی ١٨٩٦" و لە دەرهێنانی ڤیلیام هیوز، جارێکی دیکە ماچێکی بەناوبانگی یەکێک لە شانۆکانی "برادوی" لە دیمەنی کۆتایی فیلەمەکەدا دووپات بووەوە. ئەو ماچە یەکەمین دیمەنی ماچی مێژووی سینەمای جیهانە و لەو سەردەمەدا هەڵلایەکی زۆری لێکەوتەوە.

 

یەکەمین ماچ لە مێژووی سینەمای ئێران

ماچى ئێران

ڤیدا قارەمانی بە بەزاندنی سنوورەکانی سەردەمی خۆی و بە یەکەمین ماچکردن لە فیلمی "چواڕڕێی ڕووداوەکان" بووە سیمایەکی ناسراوی سینەمای ئێران. ڤیدا لە فیلمەدا کە لە بەرامبەر ناسر مەلەک موتیعیدا ڕۆڵی دەگێڕا کەوتە بە ڕەخنە و لە هەمانکاتدا بووە براوەی یەکەمین فێستیڤاڵى سینەمای ئێران.

 

ماچی یەهودا

یەهودا

ماوەی دوو هەزار ساڵە کە ناوێک" یەهودای ئێسخریوتی" و ئەو ماچەی بە عیسایدا بۆ ئەوەی خۆی و عیسا بە سەربازەکانی ڕۆم بناسێنێت وەک هێمای خیانەت لە فەرهەنگی ڕۆژئاوا دەناسرێتەوە. یەهودا ئەو حەوارییەی عیسا بوو لە عیسای لە لای دوژمنەکانی لەقاودا.

 

ماچی پاپ

ماچى پاپ

پاپ ژان پۆلی دووەم لە مانگی ئەپرێلى ٢٠١٥ مرد. بە هۆی سەفەرە زۆرەکانی بە " بابی بزۆز" ناوی دەرکردبوو. ناوبراو لە کاتی چوونەژوور بۆ خاکی هەر وڵاتێک، هەر لە فرۆکەخانە دادەهاتەوە و خاکی ئەو وڵاتەی ماچ دەکرد.

 

ماچی ئاژاوەخوڵقێن

مادۆنا

ماچی لە ناکاوی "مادونا و بریتنی ئیپیرز" دوو گۆرانیبێژی ناسروی جیهان لە ڕێوڕەسمی خەڵاتبەخشینی " ئێدوارد ئێم تی.ڤی " لە نیۆیۆرک بومەلەرزەیەکی لە هۆڵەکە وەڕێخست. ئەو ماچە فەڕانسییە کە ماچکردن بە سەری زمانە، هەر زوو بووە یەکێک لە ساتە مێژووییەکانی خەڵاتی تایبەت بە گۆرانی ئێدوارد.

 

ڕێکۆردی ماچ

ڕیکۆرد

ڕۆژی ڤاڵانتاینی ساڵی ٢٠١٣ى زایینى، ژن و مێردیکی تایلەندی بە ناوەکانی لاکسانا تیرانارات، ٣٣ ساڵە و ئاکاچای ٤٤ ساڵە ڕێکۆردی  دوورودرێژترین ماچیان شکاند. ماچەکەیان ٥٨ کاتژمێر و ٣٦ خوولەک و ٥٨ چرکەی خەیاند و وەک براوەی ماچی " پاتایا" ناسران.