تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

گەمارۆکانی ئەمریکا هۆکارن بۆ لادانى ئێران لەسەر ڕێگای نوێی ئاوریشم

گەمارۆکانی ئەمریکا هۆکارن بۆ لادانى ئێران لەسەر ڕێگای نوێی ئاوریشم
AvaToday caption
posted onApril 28, 2019
noتعليق

 

دووەمین کۆبوونەوەی گەورەی پەکین لە ژێر ناوی "ڕێگای نوێی ئاوریشم" لە ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی بانەمەڕ و بە ئامادەبوونى ۱۰۰ وڵاتی دونیا لە وڵاتى چین، بەڕێوە چوو و بەرپرسانی پلەباڵای ۳۷ وڵات لە ئاستی سەرکۆمار و سەرۆکوەزیران تێیدا بەشدار بوون، کۆبوونەوەیەکى گەورەى لەم شێوەیە تەنیا لە ئاستی ڕێکخراوەی نەتەوەکان پێک دێت.

 

ئامانج لە پڕۆژەی ڕێگای نوێی ئاوریشم،  پێکهێنانی ڕێگاوبانی پەیوەندی نوێ و ژێرخان و بەندەر و پەیوەندیی دیجیتاڵى لە نێوان ئاسیا و ئەورووپا و ئەفریقا و ئەمریکای لاتینە. کۆماری ئیسلامی کە لە پاش گەمارۆکان هیوای زۆری هەبوو تا بە بەشدارى ئەم پڕۆژەیە و لەبەر ستراتژییەتییەکەى لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بتوانێ ڕێگایێک بۆ دەربازبوون لە گەمارۆکان بدۆزێتەوە.

بۆیە چەند ڕۆژ لەمەو پێشیش حەداد عادڵ نوێنەری خامنەیی لەم کۆبوونەوە، لێدوانی لەسەر ئەوە دابوو کە وڵاتی چین دەتوانێ دژ بە ئەمریکا وەک جەمسەرێکی ئابووری بوەستێتەوە، بەڵام بە هۆی پاڵەپەستۆی زۆر لەسەر کۆماری ئیسلامی و ترسی وڵاتانی دیکە لە سزاکانی ئەمریکا، ئێران کە وەک بەشێک لەم پڕۆژەیە بوو، دەورێکی زۆر کەمی بۆ دیاریکرا و یان لە هەندێک بەشدا بەتەواوی سڕایەوە و بانگهێشت نەکرا.

بەشێک لە پڕۆژەى ڕێگەى ئاوریشم

ئەگەرچی تێپەڕبوونی ئەم پرۆژەیە لەنێو خاکی ئێران لەباری ئابوورییەوە قازانجی  زۆرتری بۆ چین هەبوو، بەڵام چین بۆ خۆدوورخستنەوە لە سزاکانی ئەمریکا، ڕێگایەکی تری هەڵبژارد.  لە سەرەتا و پێش دەسپێکردنی گەمارۆکان بڕیار وابوو ڕێگا زەوینییەکەی پرۆژەی ڕێگەى نوێى ئاوریشم بە ئاسیای ناوەند واتە ئێران و تورکیا و قەفقاز تێپەڕێت و ڕێگا زەریاییەکەشی لە ئێرانەوە بۆ خەلیجی فارس و باکووری ئەفریقا بێت، بەڵام بە دەسپێکردنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر کۆماری ئیسلامی، چین دەوری ئێرانی لەم پڕۆژەیە کاڵ کردەوە، بە شێوەیەک کە بڕیارە ڕێگا وشکانییەکەى لە تورکەمەنستان و لە ئازەربایجانەوە بگاتە ئەورووپا و بۆ ڕێگا زەریاییەکەشش بە سڕینەوەی ئێران، لە ڕێگای ئەفغانستان و پاکستانەوە بگاتە خەلیجی فارس و باکووری ئەفریقا.

سووربوونی ئەمریکا لەسەر سزادانی ئەو وڵاتانەی کە گەمارۆ ئابوورییەکانى سەر ئێران پێشێل و دەور لێدەدەنەوە، ڕۆڵى ئێرانی تەنانەت بۆ هاوپەیمانەکانیشى لاواز کردووە.