تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئەنجوومەنی ئاسایش: کۆماری ئیسلامی نابێت دەستی بە چەکی ناوکی بگات

ئەنجوومەنی ئاسایش: کۆماری ئیسلامی نابێت دەستی بە چەکی ناوکی بگات
posted onJuly 12, 2026
noتعليق

ڕۆژی هەینی ١٩ی پووشپەڕ، ئەنجوومەنی ئاسایش لە کۆبوونەوەیەکدا بۆ جارێکی دیکە ڕایگەیاند; کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هیچ کات و بارودۆخێکدا نابێت دەستی بە چەکی ناوکی بگات.

هەروەها ئەندامانی ئەو ئەنجوومەنە نیگەرانیی خۆیان لەمەڕ شەڕفرۆشییەکانی ئەم دواییانەی ڕێژیم، دۆخی ئاڵۆزی گەرووی ھورموز، هێرشی ڕێژیم بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە و نەبوونی ئامارێکی دروست لە چەندایەتیی پاشەکەوتی یۆرانیۆمی پێتێندراو دەربڕی.

لە ڕاپۆرتی سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایش و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیدا هاتووە کە هەتا ئێستا لەسەر دۆخی یۆرانیۆمی پێتێندراوی ڕێژیمی ئێران، چەندایەتی و شوێنی ڕاگرتنەکەی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەروەها جێگری نوێنەری ئەمریکا لەو شۆرایە بەنیسبەت هێرشی ڕێژیم بۆ سەر ژێرخانی سەربازی و ئابووری و کەشتییە بازرگانییەکان هۆشداریی دا و ڕایگەیاند کە ئەگەر ئێران جارێکی دیکە لە هێرشکردنەسەر کەشتیی بازرگانی و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی ئاسایی وڵاتانی کەنداو بەردەوام بێت، ئەمریکا بەدڵنیاییەوە بە توندی ڕووبەڕووی دەبێتەوە.