تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

دانیمارک: ئێران لەپشت هەڕەشە تیرۆریستییەکانی سەر وڵاتەکەمانە

دانیمارک: ئێران لەپشت هەڕەشە تیرۆریستییەکانی سەر وڵاتەکەمانە
posted onMay 29, 2026
noتعليق

دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانیی دانیمارک ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ئێران ڕۆڵێکی "بەرچاو" و گەورەی لە هەڕەشە تیرۆریستییەکانی سەر ئەو وڵاتەدا هەبووە.

 فین بۆرخ ئەندرسن، سەرۆکی دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، شێوازی هەڕەشەکان گۆڕاوە و ئێستا ئەکتەرە دەوڵەتییەکان، بەتایبەت ئێران، مەترسیی جدی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل، جووەکان و نەیارانی ئێرانی لە دانیمارک و ئەوروپا دروست دەکەن. بە گوتەی ئەو، تاران لە ڕێگەی دەزگا هەواڵگرییەکانی، تۆڕە تاوانکارییەکان و بەکرێگرتنی کەسانی ناو ئەوروپا، پلانی هێرشەکان دادەڕێژێت.

دانیمارک پێی وایە گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا، کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر ئاسایشی وڵاتانی سکاندیناڤیا هەبووە. هاوکات سویدیش، کە هاوسێی دانیمارکە، ئێرانی تۆمەتبار کردووە بەوەی گروپە تاوانکارییەکان بۆ ئەنجامدانی "کردەوەی توندوتیژ" دژی نەیارانی بەکار دەهێنێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە هێشتا مەترسیی توندڕەوە ئیسلامییەکان و ڕاستڕەوەکانیش وەک مەترسییەکی ئەمنی ماونەتەوە.