تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ناوی مامۆستایانی ئایینیی رۆژهەڵات لە بەیاننامەیەکی ‘وەفاداری‘ بۆ خامنەیی بەبێ ئاگادارییان بەکارهێنراوە

ناوی مامۆستایانی ئایینیی رۆژهەڵات لە بەیاننامەیەکی ‘وەفاداری‘ بۆ خامنەیی بەبێ ئاگادارییان بەکارهێنراوە
posted onFebruary 3, 2026
noتعليق

هەوڵێکی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ نیشاندانی پشتگیریی مامۆستایانی ئایینیی سوننە لە رێبەری کۆماری ئیسلامی، لە رۆژهەڵاتی کوردستان ناڕەزایەتیی لێکەوتەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی بەیاننامەیەک بە ناوی 500 مامۆستای ئایینیی سوننەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە تێیدا "بەڵێنی وەفادارییان بۆ عەلی خامنەیی" نوێکردبووەوە، ژمارەیەکی زۆر لەو مامۆستایانە رایانگەیاند، ناویان بەبێ ئاگاداریی خۆیان و بە مەبەستی سیاسی لە لیستەکەدا نووسراوە. ئەو مامۆستایانە جەخت دەکەنەوە کە نەک هەر واژۆیان لەسەر ئەو نووسراوە نەکردووە، بەڵکو ناوەڕۆکەکەشی بەتەواوی رەتدەکەنەوە.

لە بەیاننامە بڵاوکراوەکەدا هاتبوو: "هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر خامنەیی، بە راگەیاندنی جەنگ دژی موسڵمانان دادەنرێت." بەڵام مامۆستایانی ناڕازی دەڵێن، ئەوان پابەندی هەڵوێستی نەتەوەیی و پشتیوانیی خەڵکی خۆیانن.

هاوکات، زانیارییەکان ئاماژە بە زیادبوونی فشار بۆ سەر وتاربێژانی مزگەوتەکان دەکەن تاوەکو لە گوتارەکانیاندا پشتگیریی دەسەڵات بکەن. ئەم فشارانە لە هەندێک شوێن کاردانەوەی خەڵکی لێکەوتووەتەوە؛ بۆ نموونە لە مزگەوتی "قوبا"ی مەریوان، کاتێک وتاربێژێک لەو چوارچێوەیەدا دەستی بە قسەکردن کرد، نوێژخوێنان وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی، مزگەوتەکەیان چۆڵ کرد.