تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

 فاکس نیوز: ئیسرائیل بەنیازە دامەزراوەی ناووکییەکانی ئێران خاپوور بکات

 فاکس نیوز: ئیسرائیل بەنیازە دامەزراوەی ناووکییەکانی ئێران خاپوور بکات
AvaToday caption
posted onFebruary 25, 2023
noتعليق

هەواڵنێری«فاکس نیوز» ڕایگەیاند بەگوێرەی «ڕاپۆرتێکی بڵاوبوو»، لەبارەی دانیشتنە نهێنییەکان، ئیسرائیل بەنیازە ناوەندە ناووکییەکانی ئێران بوردوومان بکات. 

 

به گوێرەی ئەم هەواڵنێرییە، کاناڵی لۆکاڵی 12 ڕۆژی پێنجشەممە بێئەوە ئاماژەیەک بەسەرچاوەی هەواڵ بدات ڕایگەیاند کە بنیامین نتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەم دواییانەدا پێنج کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری بەرگری و ئیتلاعات و بەڕێوەبەری موساد لەبارەی ئەگەری بوردوومان بۆسەر ئێران بەڕێوەدەچێت . 

نتانیاهو، سێشەممە لە کونفرەنسی ئەمنیەتی مێللی ڕایگەیاند: «تائێستا تەنیا شتێک پێش لە بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی لەلایەن کۆماری ئیسلامی گرتووە، هەڕەشەی چەکداری یا بەرگری چەکدارییە. چی زیاتر دەرفەتیان بدەینێ، کار دژوارتر دەبێت و ئێمە کاتمان سووتاندووە.»

سەرتیپ ئەمیر عویوی، بەرپرسی بەرگریی پێشووی ئیسرائیل بە فاکس نیوز ڕایگەیاند ئیسرائیل هەرگیز ڕێگە ناداتە ئێران هەتا ناووکی بێت، کۆماری ئیسلامی بە بێ هیچ لەمپەرێک بەرەو ناووکیبوون غار دەدات و ئیسرائیل دەبێ هێرش بباتە سەر ئەو ناوچەیە"

عویوی ئاماژەی کرد که ئێرانی ناووکی بێگومان مەترسییەک بۆ ئیسرائیلە، لە کۆتاییدا ڕۆژهەڵاتی ناوین تێکدەدات و ئەمریکاش تووشی سەرئێشە دەکات."