تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبەرانی کورد زیادى کردووە

کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبەرانی کورد زیادى کردووە
posted onJanuary 14, 2019
noتعليق

 

هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانبار لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە تەقەیان لە کۆمەڵیک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەڕیک کوژراو دووی دیکەیش بریندار بوون.

 

نامق غوڵامی خەڵکی گوندی خوری ئاوا ئەو کۆڵبەرەیە کە بەدەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا و جەبار ئەحمەدی خەڵکی کاینی سور و کارزان ئەمین زادە خەڵکی خوری ئاوا ئەو دوو کەسەن کە لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژیەدا بە سەختی بریندار بوون.

لە لایەکی دیکە کۆڵبەرێکی ٢٠ ساڵە بە ناوی شەهاب خزری شەوی ڕابڕدوو لە کوێستانەکانی شاری سەردەشت درایە بەر دەسڕێژ و بریندار کرا.

هەر لەو شەوەدا و لە سەردەشت لە ئەنجامی لە کەمینکەوتنی کۆمەڵیک کۆڵبەری دیکە کۆڵبەڕیکی دیکە بە ناوی سیروان حوسێن زادە لە لایەن هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی درایە بەر دەسڕێژ و گوللەی بەر پشتی کەوت و بە تووندی بریندار بووە.

بە گوێرەی هەواڵیکی دیکە  کە هەر لە سەردەشتەوە بە ئاڤاتودەی گەیشتووە لە کاتی پەڕێنەوەی کۆڵبەڕان لە چۆمی نۆکان کۆڵبەڕێک بە ناوی عسومان ڕەمەزانی بە هۆی بەخووڕى ئاوی چۆمەکە گیانی لە دەست دا و خنکاوە.