تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ڕەئیسی گەندەڵتر لە ڕۆحانی!

ڕەئیسی گەندەڵتر لە ڕۆحانی!
زمین‌خواری و دزدی نماینده رئیسی در شهرستان مهاباد
posted onSeptember 3, 2021
noتعليق

بە پێى ڕاپۆرتى گەیشتوو، "تۆفیق ڕەهبەر" ئەندامى زانیارى و بەرپرسى ستادى هەڵبژاردنیی ئیبراهیم ڕەئیسى، بە پێدانى بەرتیل و ڕشوە بە ئەندامە گەندەڵەکانى شووراى پێشووى شارى مەهاباد و دەستتێکەڵکردن و یەکگرتن لەگەڵ دادوەرى شارەکە، نزیکەى ٢ هێکتار زەوى تایبەت بە گۆڕەپانى یارى تۆپى پێى کە بەهاکەى لە سەرووى ٣٥٠ ملیار تمەنەوەیە و لە نێوەڕاستى شارى مەهاباد و بە ناوى "باغى سماعیل ئاغا" هەڵکەوتووە، داگیر کردووە.

تۆفیق ڕەهبەر، گۆڕەپانى یارییەکەى تۆپى پێى باغى سماعیل ئاغا کە هى شارەدارى بوو و هاووڵاتى و یاریزان و وەرزشکارێکى زۆرى مەهاباد سوودیان لێ وەردەگرن، بە سوودوەرگرتن لە ڕانت و گەندەڵى لە شارەدارى و شووراى شارى شار و بەرتیل لە دادوەرى، داگیرکردووە و دایبڕاندووە لە خەڵک.

ئەم زەویخۆرییە بەهاکەى زیاترە لە ٣٥٠ ملیار تمەن کە لە لایەن نوێنەرێکى ڕەئیسییەوە ئەنجام دراوە و ئەمەش نیشاندەرى ئەوەیە کە گەندەڵى لە دەوڵەتە نامەشرووعەکەى ئێستاى کۆمارى ئیسلامى زۆر زیاتر دەبێت لەو دەوڵەتە گەندەڵةکەى ڕوحانى.

بەرامبەر ماندووبوون و خزمەتگوزارییەکانى تۆفیقى ڕەهبەر ئەندامى پێشووى زانیارییەکان بەرامبەر ئیبراهیم ڕەئیسى، سەرەڕأى چاوپۆشین لەم زەویخۆرییەى لە نێوەڕاستى شارەکە، بڕیارە بشیکەنە سەرۆکى پەروەردە و فێرکردن لە مەهاباد.

ئەرکى لاوان و بەتایبەت وەرزشکارانى مەهابادە کە بەر بەم زەزیخۆری و گەندەڵییە بگرن.