تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

دایک و کوڕێکى کورد لە مەترسى دیپۆرتکردنەوەدان

دایک و کوڕێکى کورد لە مەترسى دیپۆرتکردنەوەدان
AvaToday caption
posted onSeptember 28, 2020
noتعليق

دەریا عوسمان پوور کە نووسەر و چالاکڤانى بوارى مافەکانى ژنانە لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان و ئێستا لە وڵاتى دانیمارکە لەگەڵ کوڕە جەحێڵەکەى، وەڵامى ڕەتیان لە لایەن دانیمارکەوە بۆ هاتووەتەوە و لەبەردەم مەترسى دیپۆرتکردنەوەدان.

 

دەریا عوسمان پوور داواکارییەکى بۆ ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤ و حیزبە ڕۆژهەڵاتى و ئێرانییەکان و کەسایەتییە ئازادیخوازەکان نووسیوە و باسى مەترسییەکانى دیپۆرتکردنەوەى بۆ ئێران خستووەتە ڕوو.

ئەمەش داواکارى دەریا عوسمان پوور و کوڕەکەیەتى:

 

دایکێک لەبەردەم مەترسى دیپۆرتکردنەوەدایە

سڵاو و ڕێز

بەندە دەریا عوسمان پوور، دایکێکى تەنیا و خاوەن کوڕێک، نزیکەى سێ ساڵ و دواى بوونى مەترسى دەستبەسەرکردنم لە ئێران بۆ هۆى چالاکى سیاسى و مەدەنییەوە، لەگەڵ کوڕەکەم ناچار بووین ڕابکەین و بگەینە دانیمارک و داواى پەنابەرى بکەین. نزیکەى ساڵێک دەبێت کە بەڕێوەبەرایەتى پەناخوازى وڵاتى دانیمارک وەڵامى ڕەتى بە کەیسەکەمان داوەتەوە.

پاش ئەوە، لەگەڵ کوڕەکەم کە تازە گەیشتووەتە تەمەنى لاویەتییەوە، لە کەمپە جیوازەکانى تایبەت بە دیپۆرتکراوەکان، ژیانێکى قورس و پڕ لە ڕاڕایی و ترسى ناردنەوە و ڕەوانیمان بەسەر برد و شەو و ڕۆژ تووشى دەیان جۆر دڵەڕاوکێ و ترس و تۆقین بووینەوە، ئەو ترس و تۆقینەى کە هیچ جیاوازییەکیان نەبوو لەگەڵ ئەشکەنجەو  ئازاردانەکانى کۆمارى ئیسلامى و ئێستا جەستە و ڕۆحمان لە مەترسیدایە.

من، دایکێک کە پاش مردنى هاوسەکەم، بارى قورسى ژیان و بەخێوکردنى کوڕەکم بە تەنیایی لە ئەستۆ بووە، بە هیواى ژیانێکى باشتر و ساغڵەم و بێ ڕاڕایی و ئاسایی بۆ خۆم و کوڕەکەم و هەڵاتن لە ئەشکەندە و ئازارى زیندان پەنام بۆ ئەم وڵاتە هێنا، بەڵام بەداخەوە...

نها لە کۆمەڵگەى مافى مرۆڤ و ڕێکخراو و کەسایەتى و حیزبەکان داواخوازم کە بە کەیسەکەم ڕابگەن و هاوکارم بن. هیوادارم بتوانن هاوکارمان بن لەم دۆخە خراپە ڕۆحى و ڕەوانى و ئازاردەرە، بەڵکو بەرهەمێکى هەبێت بۆمان.

لەگەڵ ڕێزى زۆر

دەریا عوسمان پوور

وەڵامى ڕەت

وەڵامى ڕەتى دانیمارک بە دەریا عوسمان پوور و کوڕەکەى