تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

پاشای بلێژیک لەسەر داگیرکردنی کۆنگۆ داوای لێبوردنی کرد

پاشای بلێژیک لەسەر داگیرکردنی کۆنگۆ داوای لێبوردنی کرد
AvaToday caption
posted onJune 30, 2020
noتعليق

فیلیپی یەکەم، پادشای بلژیک ڕۆژی سێشەممە بۆ یەکەمین جار بەهۆی ڕابردووی داگیرکەرانەی وڵاتەکەی داوای لێبوردنی کرد. پادشای بلژیک هاوکات لەگەڵ شێستەمین ساڵیادی سەربەخۆیی کۆنگۆ بە ناردنی نامەیەک بۆ سەرکۆماری ئەو وڵاتە باسی لەو برینانە کردووە کە لە سەردەمی داگیرکردنی کۆنگۆ بەجێماوە. 

 

کۆماری دێموکراتیکی کۆنگۆ هەتا پێش ساڵی ١٩٦٠ لە لایەن بلژیک داگیرکرابوو

لە نامەی فیلیپی یەکەم بۆ فلیکس تشیسکدی سەرکۆماری کۆنگۆ هاتووە: دەمهەوێ ئەوپەڕی بەداخ  بوونی خۆم بابەتی ئەو برینانە کە ئەمڕۆ بە دیتنی ئەو هەموو جیاوازیەی کۆمەڵگەکانمان جارێکی دیکە هەستی پێدەکرێت، دەربڕم.

بە گووتەی پادشای ئێستای بلژیک لە سەردەمێکدا کە کۆنگۆ لە لایەن لئوپولدی دووهەم پادشای پێشووی بلژیک داگیرکرابوو، هەوڵی تووندووتیژ و بێ بەزەییانە لە کۆنگۆ ئەنجام دەدرا. لە درێژەدا گووتویەتی: ئەو هەوڵانە لە یادەوری گشتی دوو هەر دوو وڵاتەکەدا زیندوویە..

فیلیپی یەکەم کە ساڵی ٢٠١٣ بوو بە پادشای بلژیک لە ساڵی سەربەخۆیی وەرگرتنی کۆنگۆ لەدایک بووە. لە نامەکەیدا بۆ فلیکس تشیسکدی جەختی لە جدیەتی خۆی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەموو جۆرە نەژادپەرەستیەک کردووەتەوە.

لە کاتی ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییە لە دژی نەژاد پەرەستی کە بەهۆی کووژرانی جۆرج فلۆید، پیاوێکی ڕەشپێستی ئەمریکایی دەستیپێکرد، ناڕازیان هێرشیان کردبوو سەر پەیکەری لئوپولدی دووهەم و بودئن دوو پادشای پێشووی بلژیک.

لە سەردەمی پادشایەتی لئوپولدی دووهەم چەندین ملیۆن ئینسانی کۆنگۆ لە لایەن هێزەکانی بلژیک کۆمەڵکووژ کران.

لە کۆتاییدا پێویستە بڵەین گەلۆ کەی ئێران، تورکیە، سوریە و عێراق ئەو داوای لێبوردنە مێژووییە لە گەلی کورد دەکەن و کۆتایی بە داگیرکردنی خاکی کوردستان دێنن؟