بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هێزەکانی ئەمریکا سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەكانی له نێو برد

هێزەکانی ئەمریکا سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەكانی له نێو برد
ڕەسمەکه هی ئارشیڤه
posted onMay 3, 2024
noبۆچوون

تیرۆریستەکانی حوسی بەردەوامن له ناسەقامگیر کردنی ڕێوڕەوه ئاوییەکانی زەریای سوور بۆیه له یەکەم ساعەتەکان دەستپێکی ڕۆژی هەینی، ١٤ بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، سێ فرۆکەی بێڕۆکەوانیان بەرەو ئەو کەشتیگەله هاویشتووه که له ڕێوڕەوه نێونەتەوەییەکان هاتوچوویان دەکرد.

بەپێی ڕاگەیندراوی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ولایەته یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناسراو به سێنتكام، سێ درۆن له لایەن تیرۆریستانی حوسی هاوێشتراوه که سیستەمی بەرگری سێنتکام توانیویەتی بە سەرکەوتوویی لەنێویان ببات.

لەم ڕاگەیندراوه که له لاپەرەی فەرمی سێنتکام له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاو بووەتەوه هاتووه: "بۆمان دەرکەوتووە کە ئەم هەوڵه تیرۆریستیگەله مەترسییەکی جیددی بو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان و هەروەها کەشتییە بازرگانییەکانی ناوچەکە بەئەژمار دێن".

سێنتکام هەروەها تەکید دەکاتەوه: "چالاکییەکانمان و چاودێری جموجۆڵی تیرۆریستان بۆ پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی و سەلامەتترکردنی ڕێڕەوه ئاوییه نێودەوڵەتییەکانه و درێژه پێدانی زۆر پێویسته بۆیه ئێمه بەرپرسیارەتییەکی تەواومان هەیه لەمبارەوه".

جێگای ئاماژەیه دوای هێرشی تیرۆریستی ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بۆ سەر خەڵکی سڤیلی ئیسرائیل و دەستپێکی شەڕی غەززه، ئێران هەوڵی داوه به چێ کردنی چەندین بەرە جەنگی جیاواز دژ به ئەمریکا، گوشارێکی یەکجار تەواو بۆ سەر ئیسرائیل ساز بکات تاکو لەم ڕێگا تلاڤیو ناچار به قەبوول کردنی ئاگربەست بکات.