بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کوژرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە ئەنجامی بۆردۆمانی شاخەکانی باشوور له لایەن فڕۆکەکانی تورکیا

کوژرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە ئەنجامی بۆردۆمانی شاخەکانی باشوور له لایەن فڕۆکەکانی تورکیا
ڕەسمەکه هی ئارشیڤه
posted onMay 2, 2024
noبۆچوون

لە ئەنجامی بۆردۆمانی شاخەکانی ناوچەی سیدەکانی له هەرێمی کوردستان و لە نزیک سنووری شاری شنۆ، لانی کەم دوو هاووڵاتیی کورد کوژران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاواتودەی، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، شاخەکانی خنێرە لە ناوچەی سیدەکان سەر بە شاری سۆران لە هەرێمی کوردستان له لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بوردمان کراوه که بووەته هۆی کوژرانی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی ڕەسووڵ یوونسی و ئەحمەد حەیدەری.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵی ئاواتودی، ئەو کەسانه به مەبەستی کۆکردنەوەی گیای خواردەمەنی و دەرمانی سەردانی بەرزاییەکانی سیدەکانیان کردبووه. بەپێی هەواڵی گەیشتوو تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییه بۆ یەکێک له نەخۆشخانەکانی پارێزگای هەولێر گواستراوتەوە.

جێگای ئاماژەیه، یەکێکی دیکەش لەگەڵ ئەو دوو کەسه بووه که تائێسا نه ناسنامەی دیاره و نە کەسیش له چارەنووسی دەزانێت.