بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سزای لەسێدارە دانی ئەنوەر خزری جێبەجێ کرا

سزای لە سێدارە دانی ئەنوەر خزری جێبەجێ کرا
ڕەسمێک له ئەنوەر خزری
سزای لەسێدارە دانی ئەنوەر خزری، بەندکراوی خەڵکی مەهاباد لە دوای نزیک بە ١٥ ساڵ بەندکران، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج، جێبەجێ کرا.
posted onMay 1, 2024
noبۆچوون

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاواتودی، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، سزای لەسێدارە دانی ئەنوەر خزری خەڵکی مەهاباد لە حاڵێکدا، پازدەهەمین ساڵی بەندکرانی بە بێ هەبوونی مافی مەرەخەسی تێپەر دەکرد، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵی ئاواتودەی، ئەنوەر خزری ڕۆژێک پێشتر بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابوویەوە.

جێگای ئاماژەیه لە پائیز و زستانی پێشوو سزای لەسێدارە دانی داوود عەبدوڵڵاهی، قاسم ئابەستە، فەرهاد سەلیمی و ئەیووب چوار سێ بەندکراوی دیکەی هاودۆسیەی ناوبراو جێبەجێ کرابوو. هەروەها ئەنوەر له درێژەی ١٥ ساڵ حەبس له یەک ڕۆژ مەرەخەسیش بێ بەش بووه.

فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری، قاسم ئابستە، خەسرەوە بیشارەت، کامران شێخە و ئەیووب کەریمی، ڕۆژی ١٦ی سەرماوەزی ٢٧٠٩ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گواسترانەوە.

ئەو بەندکراوانە بەتۆمەتی دۆسیەی کوژرانی "عەبدولڕەحیم تینا"، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر مەقیسە بو تۆمەتی وەکوو "کردەوەی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی"، "چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت"، "ئەندامبوون لە گرووپە سەلەفییەکان" و "افساد فی الارض" سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

تەنیا له درێژەی ساڵ ٢٠٢٣ زایینیدا زۆرتر له ٨٠٠ کەس له ئێران لەسێداره دراون. ئێران زۆرترین ڕێژەی لەسێدرەدان به نیسبەت جەمعیتەوه هەیه.