بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

٨٠ بنەماڵەی دادخوازی کوردستانی له ڕاگەیندراوێکدا داوای ئازادکردنی دەستبەجێی تووماج ساڵحییان کرد

٨٠ بنەماڵەی دادخوازی کوردستانی له ڕاگەیندراوێکدا داوای ئازادکردنی دەستبەجێی تووماج ساڵحییان کرد
تووماج ساڵحی تەنیا به هۆکاری دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ به سیاسەته دژه مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای لەسێدارەدان بەسەری سەپاوه
ڕاگەیندراوی ٨٠ بنەماڵەی دادخوازی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە کوردستان بۆ پاڵپشتی له تووماج سالحی و ئیدانه کردنی دەرچوونی حوکمی لەسێدارەدانی ئەم هونەرمەنده بەرپرسه
posted onMay 1, 2024
noبۆچوون

لانی کەم ٨٠ بنەماڵەی دادخواز، لە ٢٥ شاری کوردستانی بندەستی ئێران، که ڕۆلەکانیان لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن،ژیان، ئازادی لەلایەن هێزەکانی سەر به کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراون، له هەڵوێستێکی بەنرخ و کەم وێنەدا، بە واژۆ کردنی ڕاگەیندراوێکی هاوبەش، دەرکردنی سزای لەسێدارەدانی تووماج ساڵحییان ئیدانە کرد و ئەو حوکمەیان به نادادپەروەری و دژی سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ پێناسه کرد.

 لەم ڕاگەیندراوه که ڕۆژی سێشەممه ١١ بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی بڵاو بووه هاتووه: "بە ناوی ژن، ژیان، ئازادی. قەڵەم بشکێت گەر نەنووسێت چی بەسەر ئەو خەڵکەدا هات. ئێمە ژمارەیەک لە بنەماڵە دادخوازەکانی کوردستان ڕایدەگەینین کە دەرکردنی سزای سێدارە بۆ هونەرمەندی ناسراوی خەڵک، تووماج ساڵحی مەحکوم، نادادپەروەرانە، و دژی سەرەتایی ترین بنەماکانی مافی مرۆڤە و داوای ئازاد بوونی خێرا و بەبێ مەرجی تووماج دەکەین".

بنەماڵه دادخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن: "لە تەواوی ساڵانی ڕابردوودا، بە دەگمەن هونەرمەندێک بووە کە بتوانێت وەکوو تووماج ساڵحی نە تەنیا دەنگی جیلی خۆی بێت، بەڵکوو ستەم و چەوساندنەوەکانی زاڵ بەسەر کۆمەڵگا بە باشی بناسێت و وەک خۆی دەڵێت، دەنگی چینەکانی خوارتری کۆمەڵگا بێت لەبەر ئەوەیکە ئەوانەی سەرەوە دەنگیان هەیە".

خانوادەهای دادخواه خواستار آزادی فوری توماج صالحی شدند
دژ به دەرچوونی حوکمی لەسێدارەدانی تووماج ساڵحی دەیان گردبوونەوه له سەرانسەری جیهان بەڕێوه چووه

لەدرێژەی ئەم ڕاگەیندراوه هاتووه: "ئێمە وەکوو بنەماڵە دادخوازەکانی کوردستان، کەمتر هونەرمەندێک دەناسین کە وەکوو تووماج بە دەنگێکی بەرز دەیان ساڵ چەوساندنەوەی سیستەماتیکی کوردستانی هاوار کردبێت و لە هەمبەر تەوەگەلێک وەکوو زمانی دایکییەوە هەتا لە سێدارەدرانی بەندکراوانی سیاسیی کورد هەستیار بووبێت و بەبێ هیچ ترسێک بووەته هاواری ئازارەکانی کوردستان. ئەوانە هەموو بۆ ئێمە دەردەخەن کە هونەرمەندان هەن کە گیانی مرۆڤیان لە هەموو شتێک بۆ گرنگتر".

ئەم ڕاگەیندراوه هەروەها دەڵێت: "تووماج ساڵحی سەرمایەیەکی گەورەیە کە کۆماری ئیسلامی نە تەنیا بە سزای لە سێدارەدرانی هەوڵ دەدات پاشەکشەی پێ بکات، بەڵکوو دەیەوێت بە کەسانێکی دیکەش بڵێت، تاوانی سەربەستی و یەکسانیخوازی بۆ ئێوە قورسە، بشکێنەوە، هاوکاری بکەن و بێدەنگ بن".

بنەماڵەی دادخوازەکانی کوردستان له درێژەی ڕاگەیندراوەکەیان ئاماژەه دەکەن: "ئێمە دەزانین کە کوردستان بەبێ تووماجەکان تەنیاتر دەمێنێتەوە و تەواوی کۆمەڵگای ئێرانیش دەزانن کە بێ تووماجەکان ڕێگای گەیشتن بە ئازادی، بەرابەری و دێموکراسی لەسەر بنەماکانی مافی مرۆڤ دژوارتر دەبێت. کەواتە هەوڵدان بۆ ئازادبوونی تووماج هەوڵ بۆ ئازادکردنی یەک کەس نییە، هەوڵێکە بۆ کامەرانی و بەختەوەری کۆمەڵگایەک".

له بەشێکی دیکه لەم ڕاگەیندراوه هاتووه: "ئێمە بنەماڵەی دادخوازانی کوردستان بە ئێش و زامێکی هەتاهەتایی لەسەر دڵمان، لە تەواوی بنەماڵە دادخوازەکانی هاودەردی خۆمان و خەڵکی ئێران داوا دەکەین کە بە هەر شێوەیەک کە بۆیان دەکرێت، دژ بە سزای لە سێدارەدرانی تووماج ساڵحی دەنگیان بەرز بکەنەوە. ئێمە هەروەها نیگەرانیی خۆمان لە ئەگەری جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوانی دیکە وەکوو ڕەزا ڕەسایی و موجاهید کورکور و سەرجەم ئەو بەندکراوانەی کە لەژێر سزای سێدارەدان ڕادەگەیێنین".

ئەم ڕاگەیندراوه بەبیرمان دەهێنێتەوه: "لە بەندکراوانی سیاسییەوە تا چالاکانی مەدەنی، لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ تا چالاکانی سیاسیی دێموکراسیخواز، لە هونەرمەندە ئێرانییەکان تا هومەرمەندە جیهانییەکان، ئەمڕۆ دەبێت دەنگی تووماج بین و پێکەوە، لە دەرەوە یان لە نێوخۆی ئێران زیاتر لە جاران بۆ ئازادبوونی بەبێ مەرجی تووماج ساڵحی و دژ بەو سزایە هاودەنگ بین".

خانوادەهای دادخواه خواستار آزادی فوری توماج صالحی شدند
له دەیان شاری جیهان گردبوونەوە بۆ پاڵپشتی له تووماج ساڵحی بەڕێوەچووه

لیستی واژۆکەرانی ئەم ڕاگەیندراوه:

بنەماڵەکانی هوومەن عەبدوڵڵاهی، یەحیا ڕەحیمی، شاهۆ بەهمەنی، کەیوان دەروێشی، پەیمان مینبەری، داریوش عەلیزادە، ئاریان خۆشگەوار، سارینا ساعیدی، زانیار ئەڵلامورادی، محەممەد ئەمینی، محەممەد شەریعەتی، ڕامین فاتیحی، ئومێد حەسەنی، ئیبراهیم میرزایی، ئارام حەبیبی، موئمن زەندکەریمی لە شاری سنە.

بنەماڵەکانی، کوبڕا شێخە، ئازاد حوسێنپووری، سەید کەماڵ ئەحمەدپوور، شەماڵ خەدیری پوور، مێهران ڕەحمانی، محەممەد ئەحمەدی گاگەشی، شۆڕش نیکنام، شاهۆ خزری، زانیار ئەبووبەکری، فایەق مام قادری و سمکۆ (ئیسماعیل) مەلوودی لە شاری مەهاباد.

بنەماڵەکانی محەممەد حەسەنزادە، هیوا جان جان، ئەمجەد عینایەتی، محەممەد حاجی ڕەسووڵ پوور، سالار موجاور، سولەیمان سەید شوکری، سامان قادربەیگی، شێرزاد ئەحمەدی نژاد، میلاد مەعرووفی، هەژار مام خەسرەوی و شەهریار محەممەدی لە شاری بۆکان.

بنەماڵەکانی سینا نادری، فەرهاد خەسرەوی و ئارمین سەیادی لە شاری کرماشان.

عەلیڕەزا کەریمی و ئیمان محەممەدی لە شاری شاباد.

ئەردەڵان قاسمی لە شاری گیلان غەرب.

موحسین قەیسەری لە شاری ئیلام.

مینو مەجیدی لە شاری قەسری شیرین.

ئێحسان قاسمی لە کەنگەڤەر.

ڕوزبە خادێمیان و عەلیڕەزا فەتحی لە شاری سونقوڕ.

سپێهر ئەعزەمی لە شاری سەحنە.

ڕامین کەرەمی لە سەرپێڵی زەهاو.

ئارین موریدی لە سەلاسی باوەجانی.

جەوهەر فەتاحی و جەماڵ ئەعزەمی لە شاری جوانڕۆ.

بنەماڵەکانی میلان حەقیقی، ئەمین مەعرفەت و عەبدولسەلام قادرگلوان لە شاری شنۆ.

بنەماڵەکانی فەرجاد دەروێشی، عەبدوڵڵا مەحموودپوور و دانش ڕەهنما لە شاری ورمێ.

بنەماڵەکانی هێمن هەمزە و فریشتە ئەحمەدی لە شاری سەردەشت.

بنەماڵەی سامان ڕەحیمی لە شاری تیکاب.

بنەماڵەکانی سەمەد بەرگی نیا و تاهیر عەزیزی لە شاری پیرانشار.

بنەماڵەکانی ئیسماعیل دزوار، دانیال پابەندی، فەرەیەدوون فەرەجی، سەید محەممەد حوسێنی و فەرەیدوون مەحموودی لە شاری سەقز.

بنەماڵەی نگین عەبدولمەلەکی لە شارو قوروە.

بنەماڵەی حەبیبوڵڵا فەتحی لە شاری دیواندەرە.

بنەماڵەکانی موحسین نیازی، ڕەزا لوتفی و شادمان ئەحمەدی لە شاری دێولان.

بنەماڵەی نەسرین قادری لە شاری مەریوان.

بنەماڵەی عیسا بیگلەری لە شاری سەوڵاوا.

بنەماڵەی ڕەزا کازمی لە شاری موژژ.

بنەماڵەکانی بورهان کەرەمی و فواد محەممەدی لە شاری کامێران.